یەکێتی: ئەو کارەی حەشدی شەعبی جێگەی قبوڵکردن نیە

  2024-08-25  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پێگەی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، زانیاری نوێ لەسەر هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی لەگەرمیان بڵاودەکاتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، "داوایان لە بەغداد کردووە پاشەکشە بە هێزەکە بکات، چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نیە".

پێگە فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای حزبەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە: "هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنوری گەرمیان  و کێڵگەی چاڵاو خالید، بەزاندنی سنورەو، بە بێ ئاگاداری هێزە رەسمیەکانی ناوچەکە بووە، بەهیچ شێوەیەک رێگانادرێت ئەو هێزە لەو ناوچەیە بمێنێتەوە.

سەرچاوە باڵاکەی پێگەی فەرمی یەکێتی ئەوەشی ئاشکراکردوە، "داوایان لە بەغداد کردووە پاشەکشە بە هێزەکە بکات، چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نیە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی گەوری حەشدی شەعبی بە سەدان ئۆتۆمبیلی سەربازی و شۆفڵەوە چوونە سەر بیرێکی نەوت بە ناوی قەمەر، لە نزیک ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری