پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان لە ئاسمانی شاری کەرکوک کەوتەخوارەوە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
بەپێی زانیارییەکان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له ئاسمانی ناوچه‌ی تسعین لە شاری کەرکوک سوڕاوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه.
لە ڕووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە تەنیا لە رووی ماددییەوە زیان بەر چەند ماڵێک کەوتووە و لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.