ڕۆیتەرز: لە دوای هێرشەكەی بەیروتەوە چارەنوسی قائانی نادیارە

  2024-10-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوو بەرپرسی باڵای ئەمنی ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی لوبنانی کردووە و پەیوەندی لەگەڵ تاران پچڕاوە.

یەکێک لە بەرپرسە ئەمنییەکانی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو رۆژەی ئیسرائیل لە رێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە کە بۆ بە ئەمانجگرتنی هاشم سەفیەدین، گەورە بەرپرسی حیزبوڵا ئەنجامیدا، قائانی لە بەرەی باشووری بەیروت بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل، ئێران و حیزبوڵا نەیانتوانیوە پەیوەندی بە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە بکەن.