وەزیری دەرەوەی عێراق: ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری بینیەوە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل تا هێرش نەکاتە سەر عێراق

  2024-11-08  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر عێراق دەخاتەڕوو دەڵێت، "ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری بینیەوە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل تا هێرش نەکاتە سەر عێراق".

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتووە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە:  جوگرافیای عێراق و ئاسمانەکەی بووەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە، ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە لە ئارادایە، کار و کاردانەوەکان بەرەو پێکدادانی زیاتر دەچن.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت:  دەبێت دیاری بەکەین ئێمە وەک دەوڵەت جموجۆڵ دەکەین یان وەک هێزی بەرگری و شۆڕشگێڕی، ناکرێت دەوڵەت و شۆڕش لە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتدا کۆبکەینەوە، دەبێت سیاسەتی دەرەوەمان ئاشکراو دیاریکراو بێت.

 باسی لەوەشکردوە: ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری بینیەوە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل تا هێرش نەکاتە سەر بارەگاو پێگای گروپەکان لە عێراق.

 ئەوەشی ئاشکراکردوە: ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنا، ئێران بە فەرمی پێی راگەیاندوین ئەوان بۆ وەڵامی ھێرشی ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بەکار ناھێنین.