کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە یەکلاکردنەوەی ئەو تانانەی لە رۆژی هەڵبژاردن تۆمارکراون ، وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، " کۆمسیۆن لە کۆی 41 تانە وەڵامی 28 تانەی ناردووە بۆ دەستەی دادوەری تا بڕیاریان لەسەر بدات".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: دوای کردنەوەی دەرگای تانە بەڕووی لایەنەکاندا لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە، تا ئێستا 41 تانە لەئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دراوە".
ئاماژەی بەوەشداوە: لەئێستادا کۆمسیۆن لە کۆی 41 تانە وەڵامی 28 تانەی ناردووە بۆ دەستەی دادوەری تا بڕیاریان لەسەر بدات، کاریش لەسەر ئەو تانانە دەکات کە ماون و لەماوەی 7 رۆژدا وەڵامی سەرجەم تانەکان دەداتەوە.
بەپێی یاسای کۆمسیۆن لە دوای وەرگرتنی تانەکان لەماوەی سێ رۆژدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران حەوت رۆژی لەبەردەمدایە بۆئەوەی تانەکان یەکلا بکاتەوە و وەڵامی تانەکان پێشکەش بە دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکان بکات، دواتریش دەستەی دادوەری ھەڵبژاردن تانەکان لە ماوەی 10 رۆژی کارکردندا یەکلادەکاتەوە و دواتریش ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن پەسەند دەکات.