وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل داوا دەكات پەیوەندییەكان لەگەڵ كورد و دروزەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێش ببرێن.
جەدعون ساعر وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە لە مەراسیمی وەرگرتنی پۆستەكەی ڕایگەیاند، "پێویستە پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پێکهاتەکانی کورد و دروز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بكەن و کەمینەکانی ناوچەکە پێویستیان بە یەکگرتنە".
ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە، یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کە نەیتوانیوە ببنە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەوان هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن، کورد قوربانی ستەمی ئێران و تورکیایە، ئیسرائیل پێویستە دەستیان بۆ درێژبکات و پەیوەندی سیاسی و ئەمنی لەگەڵیان پتەوتر بکات".