ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، ئەنجامی سەرژمێریی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بڵاونەکرێتەوە

  2024-11-12  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، ئەنجامی سەرژمێریی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بڵاونەکرێتەوە تاوەكو وردبینی لە سەرژمێری دانیشتوانی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستان دەكرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی کۆ بونەوەی ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردرا، "ئەنجامی سەرژمێریی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بڵاو نەکرێتەوە، تا ئەو کاتەی لیژنەیەك بەراوردی داتا و زانیاری هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە  دەكەن"

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەکی هاوبەشی هەرێم و بەغداد وردبینی بۆ ئەنجامی سەرژمێری لە کەرکوک و ناوچەکانی ماددەی 140 دەکات و لیژنە هاوبەشەکە بە پشت بەستن بە تۆماری ساڵی 1957 وردبینی بۆ ئەنجامی سەرژمێری دەکات.

بڕیارە رۆژی 20ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێریی گشتی لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان بکرێت.