سبەى سودانی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات

  2024-11-12  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە سبەی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێک بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبیدا کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، لە هەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و نوێنەری لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

دواتر محەمەد شیاع سودانی سەردانی شاری سلێمانی دەكات و لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كۆدەبێتەوە

پرسی مووچە و بودجە، سەرژمیری گشتی، هەناردەکردنی نەوت و کێشە چارەسەرنەکراوەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغداد لە کارنامەی گفتوگوکانی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی دەبن.