سبەینێ یەكەم قۆناغی پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێم و عێراق دەستپێدەكات و تیمەكان سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەكەن بۆ زانینی ژمارەی تەواوی ئەندامانی خێزانەكان.
بەپێی ئەو پلانەی بۆ سەرژمێری گشتی داڕێژراوە، بڕیارە سبەینێ هەینی تیمەكانی سەرژمێری گشتی سەردانی ماڵان بكەن و تا 19ـی مانگ وەك قۆناغی یەكەمی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێم بەردەوام بێت.
لەم قۆناغەدا تیمەكانی سەرژمێری سەردانی ماڵەكان دەكەن و ژمارەی ئەندامانی خێزانەكان تۆمار دەكەن.