دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سه‌رژمێریی گشتی دانیشتووان له هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان له يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هەروەها لە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ دەبێت و پێویستە هەموو کەسێک لە ماڵەوە بێت.
دەستەی ئاماری حکوومەتی هەرێم، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه کە سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک کاتدا جێبەجێ دەکرێت، به‌پێی ئه‌م قۆناغانه:
1ـ پڕكردنه‌وه‌ی تۆماری خێزان.
بژمێره‌كانی سه‌رژمێری، له ڕۆژانی 17، 18، 19/11/2024 سه‌ردانی گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار وله گوند، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم، و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن وبۆ مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ خێزانه‌كان وبۆ بژمێره‌كانیش له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی سه‌رژمێری چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌ره‌تاییان لێ وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك جۆری بینا، ژماره‌ی خیزانه‌كانی نێو بینا، ناوی سیانیی ئه‌ندامانی خێزان، ناوی دایك وباوكی دایكی ئه‌ندامانی خێزان، په‌یوه‌ندیی كه‌سه‌كان به سه‌رۆكی خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووی له‌دایكبوونیان.
2ـ له 20 و 21/11/2024 قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
پێویسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانی سه‌رژمێری سه‌ردانی هه‌موو بیناكان ده‌كه‌نه‌وه ودڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی هیچ خێزانێك له‌بیر نه‌كرابیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای كاتژمێر 12 شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22/11/2024 فۆرمی تۆماری خێزان داده‌خرێت وهیچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئه‌و كاته.
3ـ له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌ندامانی خێزان (بۆ نموونه هه‌بوونی له‌دایكبوون یان مردن) تۆمار ده‌كرێن وئه‌و خێزانانه‌ش كه پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن وزانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
4ـ پێویسته له‌م ماوه‌یه‌دا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ی مانگی 11) كارتی نیشتیمانیی ئه‌ندامانی خێزان (یان ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی وهاوڵاتینامه بۆ ئه‌وانه‌ی كارتی نیشتیمانییان نیه) وكۆبۆنی خۆراكی خێزان به‌رده‌ست بێت چونكه له‌كاتی سه‌ردانی بژمێر، بۆ تۆماری زانیارییه‌كان لێیان داوا ده‌كات. هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان له ماڵه‌وه نه‌بێ له‌و ڕۆژانه به شێویه‌كی كاتی به هۆی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به تایبه‌تی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر، پێویسته كارتی نیشتیمانی یان كۆپیه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه هه‌بێ تاكو بنوسرێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی.
5ـ دوا قۆناغ له 22/11/2024 بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن ودیسان سه‌ردانی خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردنی زانیارییه‌كانی پرسیارنامه‌ی سه‌رژمێری دوای سه‌ردانكردنی گشت خێزانه‌كان كاری مه‌یدانیی سه‌رژمێری كۆتایی پێ دێت.
6ـ زانیاریه‌كانی سه‌رژمێری نادرێ به هیچ لایه‌نێك چ حكومی یان ناحكومی وبه پێی یاسا رێگه پێندراوه. بۆیه، هاوكاری هاووڵاتیان بۆ تیمه‌كانی سه‌رژمێری سوودی بۆ خۆیان ئه‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م چونكه له ئه‌نجام حكومه‌ت ئه‌توانێ زیاتر خزمه‌ت بگه‌ینێ به پشت به‌ستن به داتای وورد.
7ـ سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئاماژه به نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران / سه‌رۆكایه‌تی دیوان ژ 5988 له 2024/11/14 ، نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 34160 له 2024/11/14 و فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره 364 له 2024/11/14 ، هه‌مان ئه‌م ڕێنوێنیه جێبه‌جێ ده‌كرێ وهاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه له وێ سه‌رژمێری بكرێن.