توێژەرێکی دیاری کورد قسەیەکی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەسەر کوردانی رۆژئاوا رەت دەکاتەوە و دەڵێت، "جەزیرە درۆئەکات'.
کەناڵی جەزیرەی قەتەری ئەمڕۆ بەناوی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لێدوانێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: جان نویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە شەڕڤانان کردووە چەک دابنێن و تیرۆر لە سووریادا قبوڵ ناکەن.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو لێدوانە، عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندی تۆژینەوەی فەڕەنسی وتی، "جەزیرە درۆئەکات !".
ئاماژەی بەوەشداوە: وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەد و هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەمەی جەزیرەوە قسەی کردوە و بەزمانێکی فەرەنسی پاراو گوتی : "لە سووریادا کورد هاوپەیمانی فەڕەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا و دەبێت لە سووریای نوێدا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت".
عادل باخەوان باسی لەوەشکرد: کاتی ئەوە هاتوە کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا چەکەکان بێدەگببن و بەسیاسیانە گرفتەکانە چارەسەربکرێن.
لەکۆتایدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە، بەداخەوە جەزیرە بەهەڵەبووبێ یان بە ئامانج، تەواوی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای تێکداوە و بەشێک لە میدیای کوردیش ڕاستەوخۆ لە جەزیرەیان وەرگرتوەتەوە و بڵاویان کردووەتە و کەوتوونەتە هەمان هەڵەوە، بەبێ بەدواداچوون.