بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە رازی بووە و ئەوەشیان لەڕێگەی شاندێکەوە بە نێوەندگیرەکان گوتووە.
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شاندەکەمان بە سەرۆکایەتی "خەلیل الحية"، ڕەزامەندی بزووتنەوەکەیان گەیاندە نێوەندگیرییەکان، بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حه‌ماس به پشت به‌ستن به به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كه له كه‌رتی غه‌ززه جێگیر بووه، به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژیی زایۆنیسته‌كان له دژی ئه‌وان و كۆتاییهێنان به كۆمه‌ڵكوژی و شه‌ڕی قڕكردن كه ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه، به‌رپرسیارانه و ئه‌رێنی مامه‌ڵه‌ی كرد.
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئاگربەستی غەززەی بە فەرمی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، "ئاگربەستەکە ئاماژەیە بۆئەوەی کە ئیدارەکەم بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت و دانوستان دەکات بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هەموو ئەمریکییەکان، و هاوپەیمانەکانمان".
دەشڵێت،ئاگربەستی غەززە سەرەتایەکە بۆ کاری گەورەتر.