كاندیدی ترەمپ بۆ وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆخی كورد له سوریا ڕایگه‌یاند، ئاگربەست هەیە بەرامبەر بە كورد پێویستە پێویسته بپارێزرێت و بەزویی ئەو ئاماژە بۆ ئەردۆغان بنێردرێت كە نابێت پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئه‌مریكا بقۆزێتنەوە بۆ پێشێلكردنی رێككەوتنەكان.
مارکۆ ڕوبیۆ كاندیدی ترەمپ بۆ وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه باس له ڕوخساری سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ت له سه‌رده‌می ئیداره‌ی نوێی تره‌مپدا، له‌باره‌ی كوردانی رۆژئاوای كوردستانه‌وه، وتی، "پێویستە ئەوە بزانین دەستبەرداربونمان لە هاوبەشەكانمان كە قوربانییەكی گەورەیان داوەو ڕوبەڕوی هەڕەشەی گەورە بونەتەوە، لێكەوتەی زۆر مەترسیداری دەبێت، ئەوانە بەكرداری چەكدارانی داعشیان ده‌ستگیركردوه، یەكێك لەو هۆكارانەی وایكرد بتوانین داعش لەبەریەك هەڵبوەشێنین، ئامادەیی ئەوان بو بیانگرنە خۆیان لە زیندانەكان لەبەرامبەر باجێكی گەورە، كە دروستبونی مەترسییە لە سەر ژیانیان".
وتیشی، "راگرتنی ئاگربەست هەیە بەرامبەر بە كورد پێویستە بپارێزرێت و بەزویی ئاماژە بۆ ئەردۆغان بنێردرێت كە نابێت پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئه‌مریكا بقۆزێتنەوە بۆ پێشێلكردنی رێككەوتنەكان، ئەوەی ئێستا دەمانەوێت لە سوریا بیبینین سەقامگیرییە".
كاندیدی ترەمپ بۆ وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا ڕوونیشیكرده‌وه، کە كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاریگەری لەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، دەرفەتێكیش ده‌دات به ڕوسیا و ئێران لە سوریا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه.