فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە لەگەڵ ھەریەکە لە فەرماندەی سێنتکۆم کۆبووە و رایگەیاند، " ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان کۆبووەتەوە وھەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی داعش کردووە".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "لەگەڵ ھەریەک لە مایکڵ کۆرێلا، فەرماندەی سێنتکۆم، جەنەڕاڵ لایھی کیڤن، فەرماندە ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، جەنەڕاڵ مایکڵ برۆکس، فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکان و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە سووریا کۆبووینەتەوە و ھەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخی سووریا و ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەداعش کردووە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم جەختمان لە گرنگی ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری و کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی کەمپی ھۆل بکەن، لەگەڵ ئەمەشدا باسمان لە توندوتۆڵکردنی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی زیندانەکانیش کردووە".
مەزڵوم عەبدی وتیشی، "جەختمان لەسەر بەھێزکردنی ھاوپەیمانی و گرنگی ڕۆڵی ئەمریکا کردەوە بۆ ئاگربەستێکی ھەمیشەیی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری سووریا".