فڕۆكه‌كانی توركیا بەچڕی بۆردوومانی دەوروبەری بەنداوی تیشرین و لادێکانی کۆبانێ ده‌كه‌ن

  2025-01-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ناوەندی ڕاگه‌یه‌ندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، تورکیا لە ئێستادا بە چڕی و لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە، زۆرێک لە لادێکانی باشووری کۆبانی بۆردومان دەکەن، و چەندین هەڵمەتیان بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین دەستیپێکردووە.

ناوەندی ڕاگه‌یه‌ندنی هه‌سه‌ده‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە بۆردوومانی سەر گوندی "جەعدە" لە لادێکانی باشووری کۆبانی کە نزیکە لە پردی قەرە قۆزاک، هەروەها چەندین هێرش بۆ سەر گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی "سارین" دەستپێکرد، لەنێویاندا گوندی "تینا"، و لە هێرشێکی دیکەشدا دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی لە شارۆچکەی "سارین" کردە ئامانج، کە کارگەیەکی مەدەنییە.