وه‌زیری به‌رگری سوریا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چاره‌سه‌ری دیالۆگ لەگەڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌گونجاو ده‌زانێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌گه‌ریش ناچار بین هێز به‌كارده‌هێنین.
مه‌رهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگری سوریا ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گروپه سه‌ربازییه‌كان كۆبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانخه‌نه ناو سوپاوه، له‌ئێستاشدا داتای وردیان له‌باره‌ی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌رگرتوه.
باسی له‌وه‌شكرد، "هیچ چه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت نامێنێته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری گرنگی به لایه‌نی مۆڕاڵی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌دات".
ڕونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری چاره‌سه‌ری دیالۆگ به‌گونجاو ده‌زانێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌گه‌ریش ناچار بین هێز به‌كارده‌هێنین، دۆسیه‌ی هه‌سه‌ده له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆیه له‌ئێستادا و هێشتا دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن".
ئاشكراشیكرد، "حكومه‌تی نوێ هێزێكی چه‌كداری نوێ دروست ده‌كات كه ئه‌ركیان پاراستنی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات بێت، نه‌ك زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو".