هەسەدە: بە زەبری هێز چەك دانانێین

  2025-01-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری وتەبێژی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەوەڵامی وەزیری بەرگری سوریا کە وتبووی پێویست بکات هێز بەکاردەهێنین دژیان، دەڵێت، "بە زەبری هێز چەك دانانێین، و پەناش بۆ چەك نابەین تا ئەو كاتەی دژمان بەكارینەهێنن".

سایل زەوبەع، جێگری وتەبێژی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، گەڕی یەكەمی دانوستانەكانمان لەگەڵ ئیدارەیی نوێی سوریا خاڵەكانی ئەرێنی بوون، گەڕێكی نوێی دانوستانیش هەیە لەنێوامان.

لەبارەی لێدوانی وەزیری بەرگری سوریا، کە وتبووی ئەگەر پێویست بکات چەک بەرامبەر هەسەدە بەکاردەهێنین، وتی، "چەكەكانمان بەهێز دانانێین و پەناش بۆ چەك نابەین تا ئەو كاتەی دژمان بەكارینەهێنن".