مەزڵوم عەبدی: ڕزگاركردنی کۆبانێ تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو

  2025-01-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ دەیه‌مین ساڵیادی ڕزگاركردنی كۆبانێ ڕایگه‌یاند، لە ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەم سەرکەوتنە گەورەیەمان لەبیرە کە بە قوربانیدانی قارەمانان و پاڵەوانان بەدەستهات و نوێنەرایەتی چرایەکی ئومێد بو بۆ هەموو سورییەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ڕزگاركردنی کۆبانێ تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژیی و هێمای ئازادی و کەرامەت و یەکگرتویی بوو.

مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، "ئێمە بە هاوبەشیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕی دژی تیرۆر لە کاتێکدا هەوڵی بنیاتنانی سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر دەدەین، ئەو ڕێگایەی سەرکەوتن کە لە کۆبانێوە دەستمانپێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین".