محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی كرد له هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له میانه‌ی دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێكرد، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش كرد، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ڕوداوه‌كانی سوریا، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی سوریا و غه‌ززه و لوبنان تاوتوێكران و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبون به ئاگربه‌ست كرایه‌وه.
هەروەها لە دیدارەکەدا باس له گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه كرا، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له سه‌قامگیرییه‌كه‌ی، له‌مباره‌یه‌وه سەرۆکوەزیرانی عێراق جه‌ختی له ئاماده‌یی عێراق كرده‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی ناوچه‌یی به‌دی كراون و جه‌ختی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكان وتیشی، "عێراق كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له سوریا به‌هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتی".
سه‌باره‌ت به هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌دواداچونی حكومه‌ت كرده‌وه، بۆ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره له مانگی 4ی ساڵی ڕابردو واژۆ كران.
له لای خۆیه‌وه هاكان فیدان سڵاوی سه‌رۆككۆماری توركیای گه‌یانده سەرۆکوەزیرانی عێراق و خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، ئاماژه‌ی به خواستی توركیا كرد بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری له په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ردو سه‌ردانه هاوبه‌شه‌كه‌ی سودانی و سه‌رۆك كۆماری توركیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر جدیه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی و ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به هاوكاری له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له بواره‌كانی وزه و په‌روه‌رده ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوكاری بانكی و بواره‌كانی تر واژۆ كراون.