وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق باشتر بکەن و بەم زووانە سەردانی بەغدا دەکات.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لەمیانی بەڕێوەچوونی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات ڕایگەیاند، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی عێراق پێ گەیشتووە و بەم زووانە دێتە بەغدا.
ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای دەسەڵاتدراێتی نوێی سوریا بۆ عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
ئەسعەد شەیبانی باسی لەوەش کرد، دەیانەوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەت ئەوانەی دراوسێی سووریان، باشتر بکەن.