دەزگای ئاسایشی هەرێم: شەوی رابردوو کەس دەستگیرنەکراوە

  2025-02-25  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر رووداوەکانی شەوی رابردووی سەر رێگای عەربەت سلێمانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، " شەوی رابردوو شۆفێری بارهەڵگرەکان فشاریان کرد و هەوڵی تێپەڕبوونیاندا".

 دەزگای ئاسایشی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٥/٢/٢٤ لە نزیک شارۆچکەی عەربەت، بەهۆکاری ڕێگریکردن لەلایەن مامۆستایان و هاولاتیان لە تێپەڕبوونی ئوتومبیلی بارهەڵگرو مانەوەیان لەو شوێنەدا بۆماوەی دوو رۆژ  سەرئەنجام شۆفێری بارهەلگرەکان فشاریان کردو  هەوڵی تێپەڕبون و شکاندنی ئەو بەربەستەیان داو بووە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان و چەند شوفیریک و هاوڵاتییەک بریندار بوون.

ئەوەشی راگەیاندوە: دەزگای ئاسایشی هەرێم وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و ڕێگریکردن لە تەشەنکردنی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتی گیانی هەموو لایەک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێکاری یاسایی گرتەبەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکەو پاراستنی سەلامەتی گیانی هەر هاوڵاتیەک کە لە شوێنی رودانی  گرژی ئاڵۆزییەکەدا بوو ،توانرا دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت و پاش ئەنجامدانی  ڕێکاری پێشەییانەی دەزگای ئاسایش بەرامبەر ئەو دۆخە نەخوازراوە .

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە: لە ئیستا دا هیج کە س دە ستگیر نە کراوە و  هاولاتیە بریندارە کانیش تەندروستیان باشەو  نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتوە.