مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەی نـێوان پەیەدە و ئەنەکەسە هەنگاوی یەکەم بوو بۆ پێـکهێنانی یەکڕیزیی کورد

  2025-03-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕێوەچوو، لەوبارەیەوە مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، ئەمە یەکەم هەنگاو بوو بۆ پێکهێنانی یەکڕیزیی کورد.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەى گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەمڕۆ هەردوو پارتی کوردی پەیەدە و ئەنەکەسە کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی نه خشه ڕێگەیەکی هاوبەش و یەکخستنی هێڵی کوردی له قۆناغی ئێستادا.

وتیشی، هەڵوێست و بۆچوونی هەردوولا جێگەی خۆشحاڵی بوون. ئەمە هەنگاوی یەکەم بوو لە زنجیرە کۆبوونەوەکان بۆ پێکهێنانی یەکڕیزیی کوردی، بۆ پێکهێنانی سووریایەکی فرەڕەنگ و دیموکراتیک، کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێیدا مسۆگەر بێت.