سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە ڕایدەگەیەنێت، بڕیارى داخستنی مزگەوتەکان و رێگرى لە ئەنجامدانی نوێژى جەژن و هەڕەشەى سزادان لە ئیمام و بانگخوازان پێشهاتێکی مەترسیدارە. دەشڵێت، جەخت لەسەر سەربەخۆیی ئەو بڕیار و هەڵوێستانە دەکەینەوە کە لەلایەن دامەزراوە و دەستە شەرعییەکانەوە دەردەچن.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە ڕایگه‌یاند، ئه‌و كێشانه‌ی له میانی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕاگه‌یاندنی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه دروست كرا، پێویستی به لێپرسینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی هه‌یه.
ئاماژە بەوەشدەکات، "داخستنی مزگه‌وته‌كان و ڕێگریی له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئیمام و بانگخوازان و ناچاركردنی نوێژكه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پان و باخچه گشتییه‌كان نوێژی جه‌ژن بكه‌ن، پێشهات و پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هاوشێوه‌ی نه‌بووه مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌و ڕۆژانه نه‌بێت كه ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیر كرد."
دەشڵێت، جه‌خت له سه‌ربه‌خۆیی بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی دامه‌زراوه و ده‌سته شه‌رعی و فه‌رمییه‌كان و پاراستنیان له كاریگه‌رییه سیاسی و حزبییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه و ده‌ستانه مه‌رجه‌عی بنهڕهتیک و له پرسه ئایینییه‌كاندا جێی متمانه‌ی هاووڵاتییانن.