ژیان وردەكاری شێوازی كردنەوەی مزگەوتەكان لە سلێمانی ئاشكرادەكات

  2020-07-22  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە مزگەوتەكان بە رووی نوێژخوێنان دەكرێنەوە، بەڵام نوێژی هەینی و جەژنی تیادا ئەنجام نادرێت.

فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، رۆژی شەممە دەرگای مزگەوتەكان بە رووی نوێژخوێناندا دەكرێتەوە. 

ئەو روونیكردەوە كردنەوەی مزگەوتەكان لە ژێر رێنمایی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنایە لە هەرێمی كوردستان، ئاشكراشیكرد كرنەوەی مزگەوتەكان بۆ نوێژی هەینی و جەژنی قوربان نیە و ئەو دوو نوێژەی تێدا ئەنجام نادرێت.

فەرەیدوون غەریب وتیشی: رۆژانی دیكەی جەژن بارودۆخی مزگەوتەكان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام داوا لە نوێژخوێنان دەكەن بە ڕەچاوكردنی رێكارە خۆپارێزیەكان مامەڵە بكەن. 

ئەوەش دوای ئەوە هات دوێنێ هەریەكە لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی لەگەڵ پارێزگارەكان و ئیدارەكانی هەرێم كۆبوونەوە و ماوەی چەند كاتژمێرێك گفتوگۆیان لەبارەی شێوازی رێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد. 


ڕیکلام