کۆمیسیۆن بەکارهێنانی مەرەکەبی هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە

  2025-07-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بڕیارێکی نوێدا بەکارهێنانی مەرەکەبی دەنگدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا هەڵوەشاندەوە و ئیدارەی هەڵبژاردنیشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕاسپارد.

كۆمسیۆن هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی بەكارهێنانی مرەكەبی پەنجە بۆ چەند خاڵێك دەگەڕێنێتەوە كە ئەمانەن؛

. بەهێزی كارتی بایۆمەتری و ئامێرە بەكارهاتووەكانی تر، كە وادەكەن پێویست نەبێت پەنجە رەنگ بكرێت وەكو بەڵگە بۆ ئەوەی دەنگدەر ناچێت بۆ وێستگەیەكی تر. 

. بڕیارەكە بۆ پارێزگاریكردنە لە نهێنی دەنگدەر. 

. پشتبەستن بە كارتی بایۆمەتری، كە لە رۆژی هەڵبژارندا هاوتاكردنی سێ لایەنە ئەنجام دەدات بۆ پەنجەمۆری هەر 10 پەنجەی دەنگدەر لەگەڵ ئەو پەنجەمۆرەی كە لە ئامێرە پشتڕاستكردنەوەی ئەلیكترۆنی تۆماركراوە، ئەمە جگە لە كارەكانی تری ئامێرەكانی هەڵبژاردن و بوونی كامێرا كە بەستراوەتەوە بە ئامێرەكانی پشتڕاستكردنەوەو كامێرای چاودێریی لە رۆژی هەڵبژاردندا.


ڕیکلام