نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە میانی پێوازی لە شاندێكی بەریتانیا ڕایگەیاند، داعش هێشتا مه‌ترسيیه‌كی ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگيری عێراق و سوريا ده‌كات. هەروەها هێرشە درۆنیەكانی سەر هەرێمیش زيان به ته‌واوى ئابوری عێراق ده‌گه‌يه‌نن و پێویسته ڕێگرى له‌و هێرشانه بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له جێگرى ئه‌دميراڵ ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك ڕاوێژكار و كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه داعش هێشتا مه‌ترسيیه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات. ده‌رباره‌ى هێرشه درۆنييه‌كانيش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، به هه‌ڕه‌شه و زيان بۆ ته‌واوى ئابووريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ڕێگرى له‌و هێرشانه بكرێت.
لاىخۆيه‌وه ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابه‌ندیى بەريتانيا به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوپاتىكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌مو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى بريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نيشان دا.
سيستمى فيدراڵى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سوريا و مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو.