تۆم باراک: لایەنەكانی سووریا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ وەستانی شەڕ

  2025-07-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا ڕایگەیاند، هەموو لایەنەكانی سووریا گەیشتوونەتە ڕێككەوتێك بۆ وەستان و ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارانەکان.

تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا ئەمڕۆ لە پەیامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" بڵاویكردەوە، ئاڵۆزبوونی دوژمنکارییەکان تەنها بە ڕێککەوتنێک بۆ وەستاندنی توندوتیژی، پاراستنی بێتاوانان، ڕێگەدان بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان و دوورکەوتنەوە لە مەترسی، کۆنترۆڵ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە بە کاتی دیمەشق، هەمو لایەنەکانی سوووریا گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک بۆ وەستانی شەڕ و ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارانەکان.

جەختی لەوەش كردەوە، هەنگاوی داهاتوو بۆ کەمکردنەوەی بەردەوامی گرژییەکان، بریتییە لە ئاڵوگۆڕێکی تەواوەتیی بارمتە و دەستبەسەرکراوان، کە کارە لۆجستییەکانی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.


ڕیکلام