ڕاگەیاندنی ناوی سوومەندبووانی یەکەی نیشتەجێبوون دواخرا

  2025-07-23  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕایگه‌یاند، به‌ بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبوەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربو 24ـی 7ـی 2025 رابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەنگاونانی باشتر و لەپێناو تەواوکردنی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە تەواوبون، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبوەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون کە بڕیاربو 24ی 7ی 2025 رابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هاونیشتیمانیان دڵنیادەکەنەوە، وەزارەته‌كه‌ لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون ئەوانەی کارکردن تیایاندا بەردەوامە، کارەکانیان تەواوبکرێت و زۆرترین خێزان سودمەندبن، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆسەی دابەشکردنی یەکەکان کە لەچوارچێوەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دروستکراون، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامدەدرێت.


ڕیکلام