سوریا، فەڕه‌نسا و ئه‌مریكا رێكکه‌وتن له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری نزیك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و پاڵپشتیكردنی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له سوریا؛ لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەى حکومەتی سوریا و هەسەدە بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنی نێوانیان لە پاریس بەڕێوەبچێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و ژان نویل بارۆت هاوتا فەڕه‌نسییه‌كه‌ی و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له سوریا له پاریس رایانگه‌یاند، "له ساتێكی گرنگدا كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كه بۆ كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و له كه‌شێكی تایبه‌ت به دیالۆگ و خواستێكی به‌هێز بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن " به‌ڕێوه‌چووه.
بەپێی بەیاننامەى هاوبەشى سوریا و ئەمەریکا و فەڕەنسا، لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر یەکێتى و سەقامگیریی سوریا و سەروەرى ئەو وڵاتە بەسەر تەواوى خاکەکەیدا.
هەروەها ئەو وڵاتانە رێکەوتوون لەسەر پێویستى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى راوێژکارى نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە بۆ جێبەجێکردنى تەواوەتى رێککەوتنى نێوانیان.