ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سەرجەم ئامادەکارییە کارگێڕی و ئەمنییەکان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران بۆ جەژنەکانی سەری ساڵ تەواو کراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی لە بازگەکان دابینکراون، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە گەشتیاران ڕوو لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بکەن".
ئومێد خۆشناو وتیشی، "هەماهەنگییەکی ئاستبەرز لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکاندا هەیە بۆ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر، بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و ئاسایشی بازگەکان دانراوە، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاوڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت تا بتوانن بە بێ گرفت بگەنە ناو شارەکە".