وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفروباران لە هەرێم راگەیەندرا

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلی بەفرو باران لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت و دەڵێت، " شەپۆلەکەش تەنها 3 کاتژمێری ماوه لەسەر ناوچەکان "

محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی رایگەیاند: لە ئێستادا لە سنوری گەرمیان و دەوربەری پاێزگای هەڵەبجه باران ناوبەناوو بەردەوامه و لە تەوێڵه و بیارەش ناوبەناو بەفردەبارێت ناوچەکانی تری کوردستان کەش و هەوا ئاسایی بوەتەوه ، شەپۆلەکەش تەنها 3 کاتژمێری ماوه لەسەر ناوچەکان و پاشان بەگشتی کۆتایی پێدێت و کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوه .
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەمشەوو هەوڵ دەدەم بە ڕاپۆرتێک ئاماری بەفر و بارانی قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکە تاوەکوو قۆناعی سێیەم کە ئەمڕۆ بوو بنوسمەوه و بڵاوی بکەمەوه بۆتان کە چەند بەفر و باران لەناوچەکان تۆمار کراوه .


ڕیکلام