بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە

  2026-01-05  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێکرا و یەکخستن و یەکگووتاری کورد لە بەغداد بە گرنگ زانرا.

پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە کە بە هاوسەنگی خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات و لە ئاست خواستی هاونیشتمانییان و چارەسەرکردنی کێشەکاندا بێت.

پرسی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.


ڕیکلام