سەرکردەیەكی رەوتی حیکمە: مالیکی و سودانی لە كێبڕكێی پۆستی سەرۆك وەزیران كشاونەتەوە

  15   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەهد جبوری، سەرکردە لە رەوتی حیکمە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەكات، کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیران کشاونەتەوە.

فەهد جبوری رایگەیاند، بە بڕوای من بابەتەکە لە نێوان حەمید شەتری و باسم بەدری یەکلایی دەکرێتەوە، لەگەڵ ئەگەری بوونی ناو و روخسارێکی نوێ لە دەرەوەی ناوی نۆ كاندیدەكەی سەرەتا، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی بگاتە کاندیدێکی کۆدەنگی.

ئەو سەركردەیەی رەوتی حیكمە باسی لەوەشكرد: کۆبونەوەی شەوی چوارشەممەی رابردوو، بووەتە هۆی کشانەوەی سودانی و مالیکی بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە روخساری نوێ، ئەمەش کارێکی جێگەی دەستخۆشییە.

روونیشی کردەوە، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان بەوپێیەی گەورەترین كوتلەیە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشنیازیان كردووە ئەوان ناوێک لە كوتلەكەی خۆیان هەڵبژێرن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.


ڕیکلام