دەزگای ئاسایسی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بکوژی لە سنوری سلێمانی راگەیاند کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تاوانەکەیان ئەنجام دابوو
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەدوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوام توانیان بکوژی سەرەکی و هاوکارەکەی لەئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتی (محەمەد ئەحمەد حەمەئەمین)ناسراو بە محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران بەماددەی(٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.