وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رەتی دەکاتەوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین کرابێت
وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت: ئەمڕۆ ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ڕەتیدەکەینەوە، هەروەها ڕایدەگەیێنین هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.