مەڵبەندی شنگالی یەکێتی هاوکاری دارایی بەسەر هەژاراندا دابەشکرد

  2020-07-30  | 
دهۆک
مەڵبەندی شنگالی یەکێتی هاوکاری بەسەر هەژاراندا دابەشکرد
فۆتۆ: مازن شنگالی
 مازن شنگالی
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، مەڵبەندی شنگالی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هاوکاری دارایی بەسەر هەژاراندا دابەشکرد.

داوود جوندی شێخ کالۆ لێپڕسراوی مەڵبەندی ۱۵ی ڕێکخستنەکانی شنگالی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، هاوکاری داراییمان بەسەر زیاتر لە ۲٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی ناوچەکە دابەشکردووە .

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکارییەکانیان بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشکردووە کە بەمدواییانە لە ئاوارەیی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان لە شنگال .

شێخ کالۆ راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر خەڵکی ئاوارەبووی شنگال و لەڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیکی تریش لەو خێزانانە یارمەتی دەدرێن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، ئەمە وەک یەکەم قۆناغی هاوکارییەکانی مەڵبەندی شنگالی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە کە بە گوژمەی زیاتر لە ۱۵ ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

لە چەند هەفتەی رابردووشدا، دەزگای مرۆیی مام هاوکاری گەیاندە ئەو خێزانە ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە شنگال.






ڕیکلام