لاهور شێخ جەنگی: لەگەڵ كەركوكییەكان دەبین و پشتیوانییان دەكەین

  2020-07-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوسەرۆكی یەكێتی هێزەكانی پێشمەرگەی سنوری قەرەهەنجیر بەسەركردەوە و رایگەیاند لەگەڵ كەركوكیەكان دەبن و پشتیوانیان دەكەین.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قوربان، بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەكەم رۆژی جەژنی  قوربان، بارەگای لیوای 1ی هێزەكانی پێشمەرگەی لە ناحییەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای كەركوك بەسەركردەوە. 

بە گوێرەی میدیای فەرمی یەكێتی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاندووە، لەگەڵ كەركوكییەكان دەبین و پشتیوانییان دەكەن، پشتیوانی تەواوی خۆشی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دووپاتكردووەتەوە. 

ئەو سەردانەی هاوسەرۆكی یەكێتی لە كاتێكدایە هەفتەی پێشووتر رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە كارەكانی دوای كۆنگرەمان وەك پابەندبوون بە رێنماییە خۆپارێزیەكان راگرتبوو چیتر لە ئێستاوە دەست بە چالاكی و جوڵەكانمان دەكەین بۆ رێكخستنەوەی ریزەكانی حزبەكەمان.  


ڕیکلام