وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا 2836 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 83 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 1992 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە هەولێر 82 کەس لەهەولێر چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی 27 کەس و لە دهۆک ٥ کەس و لەکەرکوک 64 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە .
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 16 هەزار و 813 کەس پشکنینی بۆکراوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە پشکنینیان بۆ کراوە و کۆى گشتى تووشبووانیش گەیشتووەتە ملیۆنێک و 59 هەزار و 619 کەس.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، 134 هەزار و 151 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 96 هەزار و 103 کەس چاکبوونەتەوە وپێنج هەزار و 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە .