پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

  2020-08-13  | 
سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا
فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ھێزەکانیان تۆمەتبارێکیان لە پارکی هەواری شار، بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکردووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشت بەھێزەکانی پۆلیس کە کەسێک بڕێک مادەی ھۆشبەری پێیە، پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی توانییان تۆمەتبارەکە لەپارکی ھەواری شاری سلێمانی دەستگیربکەن .

ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ز، ع، ح) و لەدایکبوی ١٩٩٠یە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئۆتومبیلی تۆمەتبارەکەدا گرتووە کە بێ سەرەتایە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ١٤ی موخەدەرات ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە .



ڕیکلام