ئاڤان سدیق كاری
وشه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیه له ووشانه‌یه كه زه‌حمه‌ته وهربگیریته سه‌ر زمانی تر وه‌ك ته‌عبیر به‌كار ده‌یت بۆ چه‌ندین حاڵه‌ت به‌و هۆیه‌وه له‌زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی دا وشه‌كه وه‌ك خۆی ده‌وتریته‌وه و ده‌نوسریت . له‌زۆر بواردا به‌كارده‌هینریت واتاكهیهی له كۆنتیكستهكاندا ده‌گۆریت لیره‌دا ووشه‌ی Kitsch له كۆنتیكستی هونه‌ریدا به‌واتا گشتیه‌كه‌ی (چیژی رواڵه‌تی ، چیژی میللی ، ،یان سۆزی ساده ، كرده یان جوانیه‌كی بی وه‌زیفه و زیاتر جوانی (زینه ) ڕازاندنه‌وه‌ی بی ناوه‌رۆك ، پیكهاته‌ی فۆرمه‌كه‌ی لاسای فۆرمیكی هه‌بوه ( ده‌ستی دوو ) واته فۆرمه‌كه هه‌مان فۆرمی پیشوه و توانای ئه‌وه‌ی نیه وه‌زیفه و واتای تر وه‌ربگریت . .
هونه‌ری كیچ تا سه‌رده‌می پۆست مۆدیرنه به تۆخی جیاكرابوهوهو له هونه‌ری ( باڵا ) وه‌ك دژ به پره‌نسیبه‌كانی هونه‌ری باڵا ناوی دههینراوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی كاری هونه‌ری پۆست مۆدیرنهكان خۆیان هه‌ڵگری ره‌خنه‌ن له جیاكردنه‌وه‌ی شتیك به ناوی هونه‌ری باڵا
جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و به‌شداری پیكردنی پۆبلیك ده‌كاته‌وه به‌كاری هونه‌ریه‌وه به‌چه‌ندین شیوه‌ی جیاواز، ئه‌و بۆچون و سنورتیژه دهرهویتهوه كه له نیوان هونه‌ری كیج وباڵایا بوونی هه‌بوو . له خه‌سڵه‌ته‌كانی هونه‌ری كیچ ئه‌وه‌یه كه میللیه واتا هونهریكه بۆ هه موو خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژار تیگه‌شتنی قوڵی ناویت پرسیاری قوڵی نیه مخاته‌به‌ی زۆرینه ده‌كات وكاڵفامانهیه ، ئایرۆنیه ، تاراده‌یه‌ك ئومید به‌خشه به‌ڵام كیچ ته‌نها ئه‌وه‌نده نیه .
پیم وایه دیاریده‌ی ( كیچ ) پانتایه‌كی زۆری له‌ناو كلتوری ئیستای ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئیمه گرتوه له‌به‌ر ئه‌وه به‌گرنگی ده‌زانم ئاشنای ئه‌م چهمكهبین و بیناسین .
ئه‌و به‌شه‌ی له‌سه‌روه‌وه باسم لیوهكرد باسیكی خیرا بوو ده‌رباره‌ی وشه‌ی كیج و خه‌سڵه‌ته‌كانی و ناساندنی، راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه كه باسی هونه‌ری شیوه‌كاری ده‌كه‌ین ناتوانین باس له بیر‌و بۆچونی ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ری و كلتوری باڵا ده‌ستی رۆژئاوانهكهین وه‌ك سه‌رچاوه ی زانست ، چیرۆكی هونه‌ر ، ئهرگۆمنتهكهش ئه‌وه‌یه كه خۆرئاواگرنگی به كلتوری وینه ده‌دات ،ده‌یخاته بواری زانستی هونه‌ری و تیۆریزه‌ی ده‌كات .
له كاتیكا به گرنگی ده‌زانم كه له‌سه‌ر بارودۆخی هونه‌ری ئه‌م به‌شه‌ی خۆمان رابوه‌ستم كه ستراكچه‌ری میژوی وفه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی وكلتوری خۆرهه‌ڵات ته‌واو جیاوازه له رۆژئاوا لیكچواندنی كاریكی كاڵفامانه‌یه ، به‌ڵام میراتیكی مرۆیی له‌به‌رده‌مان كراوه‌یه تاراده‌یه‌كی زۆر ده‌توانیت یاریده‌ده‌رمان بیت بۆ ناسین و شیكاری دۆخی كلتوری ئیمه وه‌ك به‌شیك له‌رۆژهه‌ڵات .
ئه‌گه‌ر پرسیاریكی ساده و تاراده‌یه‌ك رادیكالانه له خۆمان بكه‌ین
ئایا له سه‌ر ئاستی كلتوری به گشتی شتیك هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ئیمه به‌ناوی هونه‌ری شیوه‌كاری ؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر گرییاویه ئه‌گه‌ر پشت به‌هه‌مان میكانزم و پیوانه‌یه‌ی میژووی كلتوری رۆژئاوایی ببه‌ستین ، لیره‌وه من نامه‌ویت بچمه ناو ئه‌و گری كویره یه‌وه كه ئه‌وسه‌ری دیارنیه ، به‌وهۆكاره‌ی بوره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دینی ………كلتوری ، كهلهروی میژوویه‌وه مارتریالیك بۆ خوینهوهی میژووی له‌به‌رده‌ستا نیه یان زۆرر زۆركه‌مه . ده‌بیته كاریكی ئه‌سته‌م و بابه‌ته كه هینده‌ی تر دهئاڵۆسكینیت .
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بیت ناچارانه دابراوانه له ئیستای هونه‌ری ووردبینه‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی پیشینهیهك له تیۆری هونه‌ری میژووی خۆمان له‌به‌رده‌ستا بیت . ته‌نانه‌ت له‌میژوی تازه‌شمان تیۆریمان له‌به‌رده‌ستا نیه .
لیره‌وه ته‌نها ده‌توانین له دیارده ههنهنوكهیهكان رابمینین تا بزانین كیچ له‌ناو هونه‌ری ئیمه‌دا چ پانتاییه‌كی داگیر كردوه له بواری میوزیك ، ئه‌ده‌ب ، شیوه‌كاری ، معماری دا وه ئایه گه‌شه‌ی كیچ له چ ئاستیكدایه ، خسوسیهتیكی ئۆتۆنۆمی هه‌یه ؟ یان یان له‌ناو رۆمانتیكی ئیمه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌یه ؟بۆ ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌بیت بگه‌رینه‌وه بۆ ده‌ستنیشان كردنی واقعی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری ودینی له بونیادی ستراكتور ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی كلتوری ناوچه‌كه ، به‌تایبه‌ت كاتیك باسی كیچ ده‌كه‌ین ناتوانین له ئاستی چیژی زۆرینه دایببرین . لیره شت گه‌لیكی گرییاوی تر دیته ئاراوه وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی كۆمه‌ڵناسی كه به‌رده‌ست نین .
له كلتوری رۆژئاوا
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی كیج هه‌ڵیگرتوه تاراده‌یه‌ك به‌شیوه‌ی جیاواز له‌ناو هونه‌ری دوای مۆدیرنهوه به روونی كاری له‌سه‌ر ده‌كریت له میوزیك كه زۆتر كیج له پۆپ میوزیك ده‌رده‌كه‌ویت نه‌ك ئه‌وه‌ی هونه‌ری پۆپ كیچ بیت ، شیوه‌كاری ،ئه‌ده‌ب ، تارادهیكیش هونه‌ری معماری . لیره‌دا ته‌نها باس له شیوه‌كاری ده‌كه‌ین و ناچمه ناو بواره‌كانی تره‌وه .
هیرمان برۆخ یه‌كیكه له‌وانه‌ی پیی وایه كه كیچ له هه ناوی رۆمانتیكهوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه
هه‌روه‌ها گرینبیرگ و ئهردۆنۆ كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌ی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌ت و گه‌شه‌ی هونه‌ری پیشه‌سازی ده‌كه‌نه‌وه له په‌یوه‌ندی به‌ستنه‌وه‌ی به گه‌شه‌ی به سیستیمی كهپیتالیزمهوه .
هه‌ندیك له پسپۆرانی بواری تیۆری هونه‌ری رۆژئاوایی پییان وایه هونه‌ری رۆمانتیك و هونه‌ری میللی ته‌واو كیج نین به‌ڵكو هه‌ڵگری مۆتیڤی گه‌شه‌ی كیچن . وه‌ك ئه‌وی له هونه‌ری رۆمانتیكا عاملی جیژی وه‌رگر باڵاده‌سته واتا جیژه ئومید به‌خشه‌كه له شوینیك له شوینهكانداپهیوهست ده‌بیته‌وه به‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی واتا كارده‌كات كیچهوه ته‌واو پیچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئهڤهن گاد ده‌كانه‌وه كه له ده‌ره‌وه جیژبهخشی كارده‌كه‌ن ئامانجیان بزواندن و روژاندنی هزره نه‌ك سۆز .
باسكرد لیره‌دا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باش و خراپ یان جوان و ناشرین نیه . به‌ڵكو تیكهلكیش بوونی كیچه به هونه‌ری باڵا وه دۆزینه‌وه رافهكردنی كیچه له‌ناو هونه‌ری باڵا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئهڤهگادهكان كاتیك پۆستمۆدیرن ده‌ست پیده‌كات كه كۆتایی به بزاوتی ئهڤهن گادی دیت .
به‌رله‌وه‌ی باسی كیچ بكه‌ین وه‌ك چیژیكی گشتی پیویسته باسی ستراكتوری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین كه له چ جۆره ئاست و پهیوهندیهكدایه له‌گه‌ڵ چیژد و هه‌ڵسه‌نگاندا
له رۆژئاوا
تاسه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده به‌ریوه‌بردن له رۆژئاوا له‌ژیر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دینی كه‌نیسه‌دا بوه واته تیروانین و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌كانی ( حه‌قیقه‌ت ،ناحه‌قیقه‌ت ، چاكه، خراپه ،جوانی ، ناشرینی ….) به تۆخی (حاد) ی جیاكرابونه‌وه
به‌دوای شۆڕشی پیشه‌سازی كلتوری كه بواره‌كان هیواش هیواش پسپۆریه‌كان سهربهخۆدهبن . سیستمی په‌یوه‌ندی پیكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان جۆریكی تر له تیروانین دروست ده‌بیت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن ، له میانه‌ی باسه‌كه‌ی ئیمه له‌سه‌ر هونه‌ره له‌ویوه پاڵنه‌ری كیچ گه‌شه‌ده‌كات .وه‌ك شتیكی هه‌رزان تهماشادهكریت تا پۆستمۆدیرنه ئه‌و سنوره تیژه له نیوان كیچ و هونه‌ری باڵا خاو ده‌بیته‌وه . یان تیكه‌ڵ ده‌بیت به‌هۆی گۆرانی تیروانینی كلتوری وكۆمه‌لگا له‌سه‌ر ره‌فزكردنی بیرورای نه‌گۆر یان جیگیر كه پهرهلیل به گۆرانی بیر‌و رای فه‌لسه‌فه‌یانه ده‌رباره‌ی پرسی حه‌قیقه‌ت وه‌ك لای هیل و كانت .
، دوو نموونه‌ی ئیستای ده‌هینمه‌وه كهیهكیكان كاره (نحتیه ) كانی هونه‌رمه‌ند JEEF KOONS و ئه‌وی تریان هونه‌رمه‌ندی نیگاركیشی سه‌رده‌م ( ODD NEDRUM ) له‌لای koons په‌یكه‌ری سهگهكانه كه له شیوه‌ی میزهڵاندان به‌قه‌باره‌ی گه‌وره و ره‌نگی زه‌ق . ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناكریت كاره‌كانی ته‌واو پۆلین بكریته ناو هونه‌ری كیچهوه به‌ڵام كۆنسیپتی كاره‌كه‌ی هه‌ڵگریه‌تی وه‌ك خۆی باس له‌وه‌ده‌كات كه كاره‌كانی دورن له واتا ، ئه‌وه‌ی بۆ ئهوگرنگه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كه‌كاره‌كه‌ی ئه‌كریت چیژ به‌خش و ئایرۆنی بیت بۆ بینه‌رو به‌تایبه‌ت مناڵ وه وه‌ك فۆرم فۆرمه‌كه ده‌ستی دووه واتا وه‌رگیراوه له میزه‌ڵانی ئه‌وه‌ی كه كلاونهكان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به خۆرایی ده‌یده‌نه ده‌ست مناڵان . به‌ڵام ئه‌م كاره قورسه و خۆرایی نیه‌و نرخی بازاریشی له نیوان ١٠ بۆ ٢٠ ملیۆن دۆلاره ، وهرهنگهكانی كه به‌كار هاتوه ئاڵ‌و واڵیكی ته‌واو كیچه .
مه‌رج نیه كیچ ته‌نها ئاڵوواڵا و بریقه دار بیت له نموونه‌ی تابلۆكه ره‌نگه‌كانی ته‌واو ماته له‌رووی پیكهاتهوه كاره‌كه ده‌جیته قاڵبی رۆمانتیكهوه به‌له‌میك مرۆڤیكی ته‌نهابه رووتی له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه به‌پیوه وه‌ستاوه له‌دوری ده‌ریا دوروانیت بهدومووچاویكی ترساوه‌وه له‌دوایه‌وه گردۆڵكه‌یه‌ك هه‌یه وخۆر له ئاوابونی دایه . كاره‌كانی له قاڵبی رۆمانتیكدایه به ئاگایه‌وه خۆی به هونه‌رمه‌ندیكی كیچ ده‌زانیت كیج وه‌ك كۆنسیپت بهكاردههینیت ده‌یه‌ویت كیج بهزرینیت .
دوای ئه‌وه‌ی كۆی كاره‌كانی له‌سالی ١٩٨٩ مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ له ( ئۆسلۆ ) نمایش ده‌كات ره‌خنه‌گران وه‌ك هونه‌رمه‌ندیكی كیج ناوی ده‌به‌ن
هه‌ردوو نموونهكهمان ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه كیچ له‌م سه‌رده‌مه‌دا به ئاراسته جیاواز تیكه‌ڵ به ئاسته‌كان بوون . وگهشهیانكردوه .
نمایشكراوه به‌ڵام كۆنسیپتی كاره‌كه وه‌ك كیچ له‌لای هونه‌رمه‌نده‌وه باسی لیوهكراوه كه هه‌ڵگری هیچ واتایه‌ك نیه ئه‌وه‌نده نه‌بی
…… وه له كلتوری رۆژ ئاوادا جه‌خت زۆر دهریتهوه سه‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه خۆی چی ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ی ده‌ڵیت نه‌ك ره‌خنه‌گران به‌رگی تری به‌به‌ر بابه‌ته‌كه‌دا بكه‌ن واتاسهرهتا له‌سه‌ر بۆچونی هونه‌رمه‌نده‌كه كه بكه‌ری كاره‌كه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه ، ئه‌بیته بنه‌ما بۆ ره‌خنه‌گرانی بواره‌كه .
له خۆرهه‌ڵاتی ئیمه دا
تا ئه‌م سه‌ده‌یه تیروانین به گشتی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان و له‌ناو هه‌موو كایه‌كان لهتیرواننی گشتی له‌سه‌ر شت ،بابه‌ت بیرلیكراوهیهكه له‌سه‌ر ئاستی بزواندنی هه‌ستی گشت كار ده‌كات و گه‌شه‌ی نه‌كردۆته ناو ئۆتۆنۆمبونی تاك واته داكۆكیهكی گشتی له‌سه‌ر هاورابوون له ئارادایه ژینگه كلتوریهكه یه‌كیك لهفاكته بههیزهكانه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهینانی بزواندنی سۆز‌و چیژی روكه‌ش و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی مۆتیڤی كیج بوونن نامه‌ویت نموونه‌ی شعری بهینمه‌وه له‌به‌ر زۆری دیارده‌ی بزواندنی هه‌ستی سه‌تحی كه ده‌یان نموونهههیه
پیم وایه نموونه پیجهوانهكهی كه‌مه كه‌زۆریان پۆلینكراونهته شعری رۆمانتیكیهوه . كه رۆمانتیك خۆی كیج نیه ، كیج ده‌توانیت گه‌شه‌ی لیوه بكات ،به‌هه‌مان شیوه كاره شیوهكاریهكان من زیاتر له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم له ٥٠ ساڵی رابردوه‌وه كه‌لیره‌دا ده‌توانم زۆر به‌خیرایی باسی لیوه بكه‌م چونكه پیش‌تر كاره‌كان پۆلین نه‌كراون تاوه‌ك سه‌رچاوه بگه‌ریمه‌وه سه‌ری . ئه‌وه‌ی تاساڵانی ٩٠دهكانی سه‌ده‌ی رابردوو له مه‌یدانی هونه‌ردا دیار بوه هونه‌ری به‌رگری و داكۆكی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك دروستكردنی ناسنامه‌ی مه‌عرفی ، پیش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش جۆریك له هونه‌ری رۆمانتیك ده‌رده‌كه‌ویت ته‌واو به مهقایسی رۆژئاوایی خویندنی ئه‌كادمی له‌لایه‌ن جیلی ٥٠كان كاریگه‌ر ده‌بن به ئهكادمیاتی جیهانی و بهتیكهڵكیشكردن له‌گه‌ڵ ئهلمینتی عه‌ره‌بی وه‌ك جۆریكی تر لههونهردیته ئاراوه
وه جۆریك له تهعبیریهتی سیاسی و ئایدیۆلۆژی كهبهههمانشیوه داكۆكیكاره له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌شیوه‌یه‌كی رواڵه‌تی نموونه‌ی ( ئه‌سپ ، شاخ ، خه‌نچه‌ر ، فرمیسك ، …… ) وه‌ك به‌كارهینانی هه‌ندیك كه‌ره‌سته به‌نموونه ( بیشكه،ده‌ستار،ساج ، … كه‌ره‌سته كه‌له‌پوریه‌كان ) له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه جیلیكی تر له مامۆستایانی گه‌نج كه ئه‌كادمیای به‌غدادیان ته‌واوكردوه جۆره مۆدیل و ستایلیكی تر دههینه ئاراوه كه هونه‌ری ئابستراكته ، كۆتای نه‌وه‌ده‌كانیش جیلیكی تر له رۆژ ئاواوه دیته‌وه هونه‌ری مۆدیلیكی جیاواز له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هینیت كه ئهنسلهیشن ، ڤیدیۆ ئارت ، پیفۆرمانس ….
ده‌مه‌ویت بڵیم كهگهشهی قۆناغه‌كانی هونه‌ری شیوه‌كاری له رۆژهه‌ڵاتی ئیمه‌دا ئاڵۆسكاوه و ئاڵۆزه به‌و ئالۆزیهشیهوه به‌رده‌وامی هه‌یه . كه هه‌میشه كاریگه‌ر بوه به لاسایی كلتوریك له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌مینه‌و ژینگه‌ی خۆی،ئه‌مه وایكردوه كهلهرواڵهتدا گه‌شه‌بكات نه‌ك له جه‌وهه‌ردا .كیچ خۆی فۆرمیكه ( ئه‌سڵ ) نیه واته رواڵه‌تیه
مه‌به‌ست له (ئه‌سڵ ) چیه ئه‌وه بابه‌تیكی قوڵه من لیره‌دا ته‌نها ئهچمهسهر ئه‌وبه‌شه‌ی كه په‌یوه‌ندی به باسهكهمهوهههیه ،كه پیم وایه هه‌ڵقوڵاوی ژینگه‌ی خۆی نیه له ناوه‌رۆكدا. یاخود به پیچه‌وانه‌وه هه‌ڵقوڵاوی ژینگه‌ی خۆی نیه له‌روی فۆرمه‌وه ، به بروای من هه‌ركات فۆرم و ناوه‌رۆك نه‌یانتوانی به‌لانس ڕابگرن له‌كاری هونه‌ری كاره‌كه ده‌بیته كاریكی (فه‌یك ) نمونه‌ی زیندوش به‌رده‌سته ،
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ویت جه‌ختی لهسهربكهمهوه كه بگریفی كیچ زۆر گرنگه بۆ كلتوری ئیمه كه بیناسین تا بزانین ئه‌و پانتاییه‌ی داگیری كردوه له كلتوری ئیمه له چ ئاستیكدایه وه گه‌شه‌ی به‌ره‌و كوی ده‌روات .
له‌ناو گۆرانی كوردیدا زۆر به زه‌قی ئه‌وه‌ده‌بینین به‌ند بیژی وه‌ك كاروان خه‌باتی ………چه‌ندینی تر وه‌ك گۆرانی (لوله لوله شه‌به‌كه فوله قژ ئیندۆمی …. ) له چ ئاستیكی زۆربووندان ناكریت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیریت بیر له و كۆمۆنیكه‌یشنه به‌هیز و زهمینهلهباره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوریه نه‌كریته‌وه كه له‌نیوان كۆمهڵگاو هونه‌ردا هه‌یه .
بۆچی هیچ كاتیك كاری هونه‌ر لای ئیمه ناچیته ناو خه‌ڵك وه روداو دروست ناكات ؟ وه‌كام كارانه‌ن كه سه‌دایان دروستكردوه
به نموونه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی زیره‌ك میره باشترینه كاتیك په‌یكه‌ری كهریك به قات و بۆونباخهوه له سپهیی گشتی داده‌نریت ، كاره هونه‌ریه‌كه ده‌بیته پرسیار یان كهرهكهو قات و بۆینباخه‌كه‌ی بهپیجهوانهشهوه بپرسین كهرهكهو قاتهكهو بۆینباخه‌كه كارههونهریهكهن ؟من پیم وایه بابه‌ت لای زیره‌ك هینانه‌وه‌ی هه‌مان پرسیاره به هه‌مان بۆچون و میكانزمی بیركردنه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵك . قسه‌م له‌سه‌ر باش و خراپی نیه هینده‌ی ده‌مه‌ویت له‌و پرسیارانه رابمینم . كیچ چیه ؟ هونه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی كیچ له ژینگه‌ی ئیمه‌دا ژهتوانیت ببیته به‌شیك له پرسیاره‌كانی كۆمه‌ڵگا ؟ ده‌مه‌ویت بڵیم كیچ له‌رۆژئاوا كه گهشهیكردۆته ناو هونه‌ری باڵاوه هه‌مان ئه‌و كیچه نیه كهلهرۆههڵات پاشه‌كشه‌ی كردوه له ناو خۆیدا ، زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لای ئیمه دابراوه‌و چه‌ندین كه‌رته كه پیم وایه به‌قۆناغه سروشتیه‌كانی ژینگه‌ی خۆیدا گه‌شه‌ی نه‌كردوه بهوهوكارهش قۆناغه‌كان بهدابراوی له‌یه‌كتر دهمینهوهو گه‌شه‌ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كتر . به بی ئه‌وه‌ی دابران له جه‌وهه‌ردا رووبدات . ناوه‌رۆك وه‌ك هیڵیكی وه‌همی به په‌نهانی بهقۆناغهجیاكاندادهگوزهریت و كیچ گه‌شه‌ی تیدا ده‌كات.
تیبینی \ بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی نوسینه‌كه پشتم به‌ستو به محازه‌ره‌یه‌كی Harry lehmann
وه تیكهڵكیشكردنی بهبهتهكه پشتم به تیروانینهكانی خۆم به‌ستوه به دونیای هونه‌ر به‌قه‌د ئه‌وزانیاریانه‌ی هه‌مه .
ده‌زانم بابه‌ته‌كه زۆر دژوارتره له‌وه‌ی من لیره‌دا به خیرایی باسم لیوهكردوه ، پسپۆری و شاره‌زایی ته‌واوی ده‌ویت ئهگهربچیته ناو ورده‌كاری و نموونه بۆ هینانه‌وه‌ی كاری هونه‌ری لای خۆمان خۆته‌رخانكردنی ده‌ویت . وه سه‌رچاوه‌ی نوسراومان نیه له‌هیچ كام لهقۆناغهكانمان كه‌ته‌واو زانستی و مهنههجیبیت و پشتی پی ببه‌ستین .
وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ركام له‌وبابه‌تانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكراوه وردبینه‌وه پیویسته ببیته بابه‌تی كتیبیك كه پسپۆری من نیه له‌راستیدا
به‌و هۆكارانه دڵنیام نوسینه‌كه ته‌واو كامڵ نیه ، هیوادارم ئه‌و پسپۆریه دروست بیت كه‌كار له‌سه‌ربه زانست و تیوریكردنی هونه‌ربكات له‌م ناوچه‌یه، چونكه كه‌سانیكی زۆر ده‌گمه‌ن ئه‌وكاره‌ده‌كه‌ن و ده‌ره‌قه‌تی هه‌موو دیوه تیۆریه‌كان ناده‌ن له‌بواری هونه‌ر به‌تایبه‌تی شیوه‌كاری .