پۆلیسی فیدراڵی شەش چەکداری داعشی دەستگیرکرد

  2020-08-16  | 
 سۆران عەبدولکەریم
لەدوای روداوەکەی ئەمڕۆی گوندی ماجدی ناحیەی ریازی سەر بە حەویجە، پۆلیسی فیدراڵی دەستگیرکردنی شەش چەکداری داعشی ڕاگەیاند.

بەسام محەمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی فیرقی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی بە(تۆڕی هەواڵی ژیان) ڕاگەیاند لە لەدوای روداوەکە کە تێدا ژنێک کوژرا و چوار کەسی دیکە برینداربوون ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و شەش چەکداریان دەستگیرکردوە.

وتیشی ئەو شوێنەی ئەو چەکدارانەی لێ گیراون، حەشارگەیەکی گەورەی تەقەمەنی وچەکی لێبووە، بۆ ئەوەش هاوڵاتیانی سنورەکە هاوکاریی هێزەکانی پۆلیسیان کردوە.

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی فیدراڵی ئاماژەی بەوەشکرد چەکدارەکان ڕادەستی دادگا دەکرێن و سزادەدرێن.

ئەوە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ماجدی ناحیەی ریاز بۆمبێكی چێندراو تەقیوە و لە ئەنجامدا ژنێک کوژرا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.



ڕیکلام