كتێبك لەبارەی كاروبەرهەمەكانی نووسەری ناوداری میسری نەجیب مەحفوز

  2020-08-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

كتێبی "نەجیب مەحفوز، نووسەرێك  لە نێوان رۆژهەڵات  و رۆژئاوادا"  چاپ كرا و بڕیارە بەمزوانە بڵاو بكرێتەوە. 

كتێبەكە ناوەندی سارا چاپدەكرێت و بڵاو دەكرێتەوە و  لەلایەن ئەردەڵان عەبدوڵا، نوسراوە، تیایدا باس لە ژیان و شێوازی نووسین و فكری نەجیب مەحفوز كردووە. 

كتێبەكە باسیل ە كاریگەریەكانی "دایك، قاهیرە، میسر، فكری چەپ، ئیخوان موسلمین، حزبی وەفد، رژێمی پاشایەتی و سەربازی" كردووە بە سەر ئەو كەسایەتیە میسریەوە ئەوە جگە لەوەی رانان بۆ 12 رۆمانی نەجیب مەحفوز كراوە. 

نەجیب مەحفوز لە ساڵی 1911 لە قاهیرە لەدایك بووەو لە ساڵی 2006 كۆچی دوایكردووە. ئەو یەكەمین نووسەری عەرەب و رۆژهەڵاتی بوو كە ساڵی 1988 خەڵاتی نۆبڵی  بۆ ئەدەب وەرگرت. 

مەحفوز بەوە ناسراوە كە نووسەرێكی پێشكەوتنخوازە و دژی فكری ئیسلامی توندڕەوە، هەربۆیە ساڵی 1995 لەلایەن گروپێكی ئیسلامی توندڕەوەوە، هەوڵی كوشتنیدرا، بەڵام خۆشبەختانە توانی رزگاری بێت. 


ڕیکلام