دانیشتووانی پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان نزیكەی 22 رۆژە بێ ئاون، هۆشداری دەدرێت لە دۆخی یەك ملیۆن خەڵكی ناوچەكە.
بەهۆی ئەوەی توركیا ماوەی 22 رۆژە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و بەكارهێنانی رۆژانەی حەسەكەی، لە نزیك شاری سەرێكانیێ گرتووەتەوە و ئەوەش بووەتە مەرتسی لە سەر دۆخی دانیشتوانی ناوچەكە.
سوپای توركیا لە 13ی ئابەوە وێستگەی ئاوی عەلۆكی كوژاندووەتەوە هەریەكە لە رووسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە جیاواز دەستیان بە گفتوگۆكردووە لەگەڵ توركیا بۆ چارەسەر كردنی ئەو دۆخەی بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست بووە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
رێكخراوی مانگی سوری عەرەبی سوریا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، رێگەمان نادەن رێكخراوەكەمان بگاتە وێستگەكە هەتا كێشەكە چارەسەر بكات و ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی شارەكە دابینبكات.
ئەو وێستگەیەی توركیا ئاوەكەی گرتووەتەوە ناوی وێستگەی عەلۆكە و پێكهاتووە لە 50 بیری ئیرتیوازی ئاو دەچێتە شارۆچكەی حممە جارێكی دیكەش لەوێوە دەچێتەوە حەسەكەوە .
ئەوەش هەشتەمین جارە توركیا سەرچاوەی ئاوی ئەو ناوچەیە دەبڕێت و مانگی سوری عەرەبی باسی لەوەشكرد، ئامادەن روبەرووی ئەو تاوانە ببنەوە، لەگەڵ ئەوەی پلانێكی لەناكاویان داناوە بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بەشێوەیەكی خێرا بۆ دانیشتوانی حەسەكە و دەوروبەری.