بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان ئامارێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و رۆژانەش حاڵەتەکان لە هەڵکشاندایە.
بەپێی ئامارەکە لە یەک رۆژدا 53 حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە ئەوەش زۆرترین ژمارەیە تا ئێستا تۆمارکرابێت.
تەندروستی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکردوە حاڵەتەکان 17 یان لە قایمشلۆ و شەش حاڵەتیان لە حەسەکە و نۆ حاڵەتیشیان لە رمێلان و دێرک و عامودا تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێنج توشبوو لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی رۆژئاوای کوردستان کۆی توشبوان گەیشتۆتە 478 کەس لەو ژمارەیەش 28 کەس گیانیان لە دەستداوە و 80 کەسیش چاکبونەتەوە.