کتێبێکى (محه‌مه‌دڕه‌زا قوربانى)یە زارى وەریگێڕاوە
کتێبی ئابوورى سیاسى لە نووسینى (محه‌مه‌دڕه‌زا قوربانى)یە و زارى وەریگێڕاوە بۆ زمانى کوردى، تایبەت بەو کێبە زارى بۆ تۆڕى هەواڵى ژیان وتى: نه‌ک ئابوریى سیاسى، به‌ڵکو خودى زانستى ئابووریش له‌لاى ئێمه به باسێکى زۆر وشک و تاقه‌تپڕوکێن ناسراوه، له کاتێکدا به شێوەیه‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیدارە به ژیانى که‌سه‌کانه‌وه، له نێو زانستى ئابووریشدا، ئابووریى سیاسى ئێستاکه گرنگترین باسى سه‌رده‌مه و وڵاتانى له‌سه‌ر بنیانراوه، ئه‌م زانسته چۆن دروست بووه و چۆن گه‌شتووه به ئێره .
ئه‌م کتێبه هه‌موو ئه‌و ناڕوونیانه‌ى پێشووتر وه‌لاوه ده‌نێت که سه‌باره‌ت به ئتبووریى سیاسى بۆیان درویت کردووین و به شێوه‌یه‌کى ساده و وێنه‌دار پێشانمان ده‌دات ئابووریى سیاسى چۆن له‌شێکه له ژیانمان و ئێمه چۆن له‌گه‌ل یه‌کانگیر بین و چۆن خۆمانیشى لێ بپارێزین .
شایەنى ئاماژەیە کتێبه‌که له دوتوێى 250 لاپه‌ڕه له لایه‌ن "زارى"ـیه‌وه کراوه به کوردى و ده‌زگاى ماڵى وه‌فایى چاپ و بڵاوى کردووه‌ته‌وه.