یونسێف رێنماییەكانی كردنەوەی خوێندنگاكانی ئاشكراكرد

  2020-08-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یونسێف چەند رێنمایی و داواكاریەكی بۆ كردنەوەی خوێندنگاكان بڵاو كردەوە و دەڵێت خوێندنگاكان نابیچت بكرێنەوە تا ئەو كاتەی ژینگەیەكی تەندروست بۆ خوێندكار نەڕەخسێنرێت.

رێكخراوینەتەوەیەیەكگرتووەكان بۆ منداڵان، ناسراو بە  (یونسێف) چەند رێنمایی و داواكاریەكی بۆ كردنەوەی خوێندنگاكان لەلایەن وڵات و هەرێمەكانی جیهان بڵاو كردەوە  و تیایدا رایگەیاند: ژمارەی ئەو منداڵانەی دەگەڕێنەوە بۆ خوێندنگاكانیان رووی لەزیادبوونە، بەڵام تا ئێستاش زیاد لە بلیۆنێك خوێندكار لەجیهاندا، بەهۆی داخستنی خوێندنگاكانەوە لەدەرەوەی خوێندگاكاندان، زیاتر لە 70 وڵاتپلان بۆ كردنەوەی خوێندنگاكان دادەنێن. 

ئەوەشی راگەیاندووە تا سەرەتای مانگی حوزەیران سەدان ملیۆن خوێندكار گەڕاونەتەوە سەر خوێندن و بە پێویستی دەزانێت حكومەتەكان رەچاوی باری تەندروستی گشتی بكەن، سود و مەترسییەكانی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەبەرچاو بگرن، بەرژەوەندی مناڵەكان خاڵی ناوەندی بێت لەبڕیارەكاندا.

ئەو رێكخراوە لە راپۆرتێكدا دەشڵێت: خوێندنگاكان نابێت بكرێنەوە تا ژینگەیەكی تەندروست بۆ خوێندكار نەڕەخسێنرێت، رەنگە لەئێستادا گەڕانەوە بۆ خوێندنگاكان بەراورد بەساڵانی پێشوو، كەمێك جیاوازتر بێت، ئەگەری ئەوەش هەیە خوێندنگاكان بۆ ماوەیەك بكرێنەوە و پاشان بەبڕیارێك سەرلەنوێ‌ بۆ ماوەیەكی كاتی دابخرێنەوە، ئەوەش كەوتۆتە سەر هەلومەرجی ناوخۆیی.

ئەو بە پێویستیشی دەزانێت لەسەر دەسەڵاتداران نەرمونیان بن و ئامادەیی خۆگونجاندنیان هەبێت لەپێناو هێنانەدی سەلامەتی هەموو منداڵەكان و چەند رێنماییەكی ئاشكرا كردووە. 

رێنماییەكان: 

خوێندكاران بكرێن بەگروپی جیاوازو كاتی جیاواز بۆ خوێندنی وانەكانیان دابنرێت.

ئەگەر پێویستی كرد چەند پۆلێك بەشێوەیەكی كاتی بگوازرێنەوە بۆ شوێنی تر یاخود بۆ دەرەوەی بینای خوێندنگاكە. 

ماوەی دەوامی خوێندنگاكان رێكبخرێتەوە، ئەوەش لەپێناوی كەمكردنەوەی ژمارەی خوێندكار لەپۆلەكاندا. 

پاكوخاوێنی ئاودەست و شوێنەكانی بەكارهێنانی ئاو، بەشێكی زۆر گرنگە لەكردنەوەی خوێندنگاكان بەشێوەیەكی سەلامەت. 

پێویستە كارگێڕیی خوێندنگاكان لەكاتی پشووی نێوان وانەكاندا، پەرە بەڕێنماییەكانی پاكوخاوێنی تەندروستی بدەن، وەك شوشتنی دەستەكان و پەیڕەوكردنی ئیتنیكی هەناسەدان، دووركەوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان، رێوشوێنەكانی خاوێنكردنەوەی ئاودەستەكان.


ڕیکلام