رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردوە بڕی تێچوونی چاکبونەوەی دۆناڵد ترەمپ لە کۆرۆنا 100 هەزار دۆلار بووە.
رۆژنامەکە لە بەدواداچونێکدا ئاشکرایکردوە گواستنەوەی ترەمپ بە هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەکە و دواتر گەڕانەوەی بە فڕۆکە 40 هەزار دۆلاری تێچووە.
ئاشکراشیکردوە ترەمپ کاتێک لە نەخۆشخانەبووە ژمارەیەکی زۆر پشکنینی بۆ کراوە و ئۆکسجینی بۆ بەکارهێندراوە.
رۆژنامە ئاماژەی بەوەشکردوە سەرجەم تێچوونی چارەسەرەکانی زیاتر لە 100 هەزار دۆلار بووە کە دەکاتە (10 دەفتەر).
ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەکەی توشی کۆرۆنا بوون و دواتر ترەمپ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی پاش مانەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ گەڕایەوە بۆ کوشکی سپی.