نوێترین زانیاری دەربارەی ڤاکسینە ڕوسیەکەی دژ بە کۆرۆنا بەرهەمهاتووە

  2020-10-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڤاکسینە ڕوسییەکە یەکەم ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە بۆیەکەم جار تۆمار کراوە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام ڕوبەڕووی رەخنە بووتەوە، چونکە تۆمارکردنەکە پێش کۆتایی هاتن بووە لە تاقیکردنەوەکانی، کە لەسەر مرۆڤی تەندروست کراوە.

"کیریل دیمترییف" سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەوەی ڤاکسینە روسیەکە جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە پشتی بەستووە بە گوێزەرەوەی ڤایرۆسەکانی ناو لەشی مرۆڤ، ئەوانە ئەو ڤایرۆسە تایبەتانەن کە بە زۆری دووچاری ڕێڕەوی هەناسە دەبن لە مرۆڤدا، کە دەیان ساڵە توێژینەوەی لەسەر کراوە و جیاوازە لە گوێزەرەوەی ئەو ڤایرۆسانەی کە لە ناو ئاژەڵێکی وەک مەیموندا هەیە و بەشێوەیەکی چڕوپڕ توێژینەوەی لەسەر نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو بنەمایەش ڕوسیا شەش ساڵ لەمەوبەر فاکسینێکی دژی ڤایرۆسی "ئیبۆلا" بەرهەمهێنا، ماوەی دوو ساڵیشە توێژینەوە دەکات لەسەر ڤاکسینێک لەدژی  ڤایرۆسی "مێرس"، دوای ئەوەی دەردەکەوت بەکارهێنانەکانی سەلامەتە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆناش بەکاریان هێناوە.

زانیاری و گاریگەریی هەر ڤاکسنێکیش پشت دەبەستێت بە سێ خاڵی سەرەکی کە بریتین لە:

یەکەم بەرهەمهێنانی دژە تەن، دووەم کاریگەریی و تێکەڵبوون لە خانەکاندا، سێهەمیش کاریگەرییە لاوەکییەکانی.

دیمترییف رایگەیاند، لە تاقیکردنەوەکاندا ڤایرۆسێکی نموونەیی لەوانەی دووچاری دەزگای هەناسەدانی مرۆڤ دەبێت بەکارهێنراوە، کە لەو جۆرە پرۆتینەی تێدایە کە بە پرۆتینی "سپایک ناسراوە و ڤایرۆسی کۆرۆنای داپۆشیوە، ئەو ڤاکسینەی ڕوسیا بەرهەمی هێناوە هەڵگری خودی کۆرۆنا نییە، بەڵکو هەڵگری بەشێک لە پرۆستینی سپایکە، ڤاکسینەکە بە دوو ژەم دەدرێت بۆ بەهێزکردنی بەرگری، ژەمی دووەم دەزگای بەرگری لەش بەهێز دەکات بە شەش هێندە زیاتر، گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ژەمی یەکەم.

بۆ نموونە ئەگەر گەشتیارێکی تەمەن حەفتا ساڵی ڕوسیا سەردانی ئیمارات بکات، ئاستی دژە تەنەکانی ١٠ دژە تەنە ئەوەش دیارە ئاستێکی بەرزە، چونکە ئەگەر کەسەکە خاوەنی هەر ئاستێکی دژە تەن بێت رەنگە لەسەرو یەکەوە بێت، ئەوەش بە مانای ئەوەیە بەرگری هەیە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەش کە نەخۆشە ئاستی گلۆبینی بەرگری  دەگاتە شەش، ئەوا وەڵامدەرەوەیەکی باشیان دەبێت لەکاتی وەرگرتنی فاکسینەکەدا، بە واتایەکی تر ئەو کەسانە پارێزراون لە کۆرۆنا.

لە کۆتایی وتەکانیدا ئەو بەرپرسە ڕوسیە ئاشکرایکرد، ئەو بەرگرییە بەردەوام دەبێت چونکە ڤاکسینەکە بڕێکی زۆر لە دژە تەنی تێدایە و جۆرێک لە خانەی بەرگری دەردەدات لە لەشی مرۆڤدا، وا دەکات تا ماوەیەکی دورورێژ بەردەوام بێت.

لە ئێستادا یەکێک لەو وڵاتانەی کە تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینە ڕوسیەکە دەکات، دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووە، کە تاقیکردنەوەکانی گەیشتووەتە قۆناغی سێهەم.

ڤاکسینەکە لەلایەن پەیمانگای "گامالیا"ی فیدرالی بۆ توێژینەوە لەسەر پەتا و زیندەوەرە وردبینەکان بەرهەمهێنراوە و سەر بە وەزارەتی تەندروستی ڕوسیایە.



ڕیکلام