لێدوانێکی ترەمپ لەسەر تەقاندنەوەی بەنداوی نەهزە هەرا دەنێتەوە

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، رەنگە میسر پەنا بۆ تەقاندنەوەی بەنداوی نەهزەی ئەسیوبیا بەرێت، لەسەر ئەو لیدوانانەش حکومەتی ئەسیوبیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکای کردووە لە وڵاتەکەی و داوای ڕوونکردنەوەی لێ کردووە.

لە میانەی وتەکانیدا دوای راگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی نێوان ئیسرائیل و سودان، ترەمپ دەربارەی بەنداوی نەهزە رایگەیاند، دۆخەکە زۆر مەترسیدارە، چونکە میسر ناتوانێت بەو شێوەیە ژیان بەسەر بەرێت.

زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە ئەو لێدوانانەی ترەمپ ، وەک مۆڵەتپێدانی میسر بۆ کردنە ئامانجی بەنداوی نەهزەی ئەسیوبیا، لەو بارەیەوە محەمەد نەسرەدین وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی پێشووی میسر ڕایگەیاند، ئەو لێدوانە هەڵکردنی گلۆپی سەوزی ئەمریکایە بۆ میسر، بۆ ئەوەی لەڕووی سەربازییەوە جوڵە بکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دۆسەی بەنداوی نەهزە.

لە بەرامبەریشدا حکومەتی ئەسیوبیا داوای لە مایک ڕاینور باڵیۆز ئەمریکا کرد لە وڵاتەکەی ، روونکردنەوەیان بداتێ سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دەربارەی قسەکانی ئەگەری پەنابردنی میسر بۆ تەقاندنەوەی بەنداوی نەهزە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەویە ئەسیوبیا بڵاویکردەوە، بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکایان کردووە سەبارەت بە روونکردنەوە دەربارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە قسەکانی دەربارەی تەقاندنەوەی بەنداوی نەهزە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە باڵیۆزی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە، ئەسیوبیا بە هیچ شێوەیەک مل بۆ هیچ هەرەشەیەک نادات و هیچ هەڕەشەیەکیشس قبوڵ ناکات  بۆ سەر سەروەریی وڵاتەکەی، لە هەمان کاتیشدا بەردەوام دەبن لە وتوێژی سێ لایەنەی تایبەت بە گفتوگۆکانی بەنداوی نەهزە.

لە ٢١ی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ئەسیوبیا تاک لایەنە ڕایگەیاند، قۆناغی بەکەمی پڕکردنی بەنداوی نەهزە تەواو بووە، بێئەوەی گەیشتبێتە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەل هەریەکە لە میسر و سودان.



ڕیکلام