ئەسۆشێتدپرێس: بایدن ویلایەتی ئەریزۆنای بردەوە

  2020-11-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس ڕایگەیاند بۆیەکەمجار لەدوای ساڵی 1996 دیموکراتەکان ویلایەتی ئەریزۆنای بردەوە کە ژمارەیە کورسییەکانی یانزە کورسییە.

ویلایەتی ئەریزۆنا لەدوای بیل کلینتۆن کە لەساڵی 1996 بردیەوە هیچ کاندیدێکی دیموکراتەکان نەیتوانیوە بیباتەوە بەڵام ئەمجارە جۆ بادین توانیویەتی دەنگەکانی بباتەوە.

بەپێی ڕاپرسییەکان دۆناڵد ترەمپ بە دەنگێکی کەم لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە پێشبوو بەڵام لە ئێستادا کۆی کورسیەکانی ئەنجومەنی هەڵبژاردن بایدن بردویەتیەوە.

هاوکات کەناڵی جەزیرەش بڵاویکردەوە کە بایدن ویلایەتی مەینیش بردۆتەوە کە ژمارەی کورسیەکانی 4 کورسیە.

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی دەنگی جۆ بادین و دۆناڵد ترەمپ نزیکە لە یەکەوە و هەر یەکەیان لە چەند ویلایەتێک لە پێشەوەن.



ڕیکلام